In the memory of Dr Jaafar Shafiei, the prominent leader from Iraninan Kurdistan

 

به یادی هاوڕێی خۆشەویست وهه میشه زیندوو
دوکتور جه عفه ری شه فیعی

  ئەسپێکی سوور 

 شێرکۆ بێکەس

بۆیادی دوکتور جەعفەر شەفیعی

ئەحەد ئەحمەدزادە 

 بۆ دوكتور جەعفەر

سەعید ئەمانی 

بۆ دوکتۆر جەعفەر 

   ئامانج عەزیزکەندی                          

بۆ هاورێی رابەردوکتور جەعفەر

      مینا قاجری  

یادێک له‌هاوڕێی ئازیزم

 دوکتور جه‌عفه‌ر شه‌فیعی

ئەحمەد بەهرامی

تۆ هەر لەو گوڵانەت ئەکرد

کە لە هەناوی بەردەوە سەر دەردێنن

بەبێ گوڵدان و شووشەبەند

بێ بانگەشە، لە ژێی دەزوولەی گیان ئەدەن

لەوێشەوە بۆ هەورەبانی ڕەشێنەی

گلێنەمان پێهەڵ ئەگرن

                                                    شێرکۆ بێکەس

 

       جه‌عفه‌ری شەفیعی ساڵی١٣٣٠ی هه‌تاوی، بەرانبەر بە١٩٥١ی زايینی له‌ شاری بۆکان له ‌بنه‌ماڵه‌یەکی ئايينی و خوێنده‌وار له‌ دايک بوو چوار برا و خوشکێک بوون. خوێندنی سه‌رەتايی و ناوه‌ندیی له‌و شاره‌ ته‌واو کرد. خوێندکارێکی زۆر زيرەک بوو. له‌ نێو بنه‌ماڵه‌ و هاوڕێیانیدا ئازيز و خۆشه‌ويست بوو. هه‌ر له‌ جەوانیدا سه‌رەتاکانی بيروبڕوای سياسی له‌مێشکیدا گەشەی کرد.

ساڵی ١٣٤٩ی هەتاوی١٩٧٠ی زايينی له‌ بەشی پزشکی زانستگەی شاری ته‌ورێز قه‌بووڵ بوو. هەر زوو لە زانکۆ تێکه‌ڵ بەجووڵانه‌وی خوێندکاران بوو. زۆری نەخایاند، بوو به‌ يه‌کيک له‌ هه‌ڵسووڕاوانی ئه‌و جووڵانه‌وەیە و له‌ گه‌ڵ مەسەلە سياسییەکان زۆرتر ئاشنا بوو. هه‌روه‌ها له‌وێ و له‌و سه‌ردەمه‌داو بە هۆی خوێندنەوەی کتێب لەسەر پرسە کۆمەڵایەتی و ئابووری و فەلسەفییەکان بير و بۆچوونی مارکسيستیی ناسی و بوو به‌ يه‌کێک له‌ هەڵسووڕاوانی ئه‌و ڕێبازه‌ و شێلگيرانه‌ له‌و مەيدانه‌دا چالاکی ده‌نواند.

له‌ شاری ته‌ورێز لە ڕیزی تێکۆشەرانی زانکۆ و ناو بزووتنەوەی چەپدا، هاوڕێیانی کۆمه‌ڵه‌ی ناسی و، دوای ماوەیەکی کورت هه‌ڵسووڕان و تێکۆشانی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌وان دەستپێکرد. سەرەڕای ئەوەی کە ساواک (دەزگای جاسووسی حکوومەتی شا) چاوەدێرییەکی توندوتۆڵ وتایبەتی خستبووە سەر ناوەندەکانی خوێندن، به‌ڵام بزووتنەوەی خوێندکاران له‌ هه‌موو شارە گەورەکانی ئێران په‌رەی ئه‌ستاند و ئه‌وان به‌ نهێنی خه‌ريکی کار و چالاکییەکانی خۆيان بوون.

 له‌و کاته‌دا و له‌ ژێر ده‌سەڵاتی ڕژيمی پاشایەتیدا چوونه‌ ناو کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان و پێوه‌ندیگرتن له‌گه‌ڵ ئه‌وان، يه‌کيک له‌ ‌ ئه‌رکه‌ هه‌ره گرينگه‌کانی هه‌ڵسووڕاوانی کۆمه‌ڵه‌ بوو کە، به‌جێهێنانی ئه‌و ئه‌رکه‌ ئه‌زموونێکی گه‌وره‌ بوو بۆ هه‌ڵسووڕاوانی نێو کۆمه‌ڵه‌. دوکتور جه‌عفه‌ر له‌و بوارەدا زۆر چالاک و هه‌ڵسووڕاو بوو. هەربۆیەش چووه‌ نێو کرێکاران و زەحمەتکێشان، کاری لەگەڵدا کردن و لەگەڵیان ژیا و گه‌لێک په‌يوه‌ندی گه‌رموگوڕ له‌نێوانیاندا پێك هات. هەر لەو سەردەمەدا بوو کە ماوەیه‌ک ژيانی کرێکاریی هه‌ڵبژارد و له‌ نێو ئه‌واندا ژيا.

    دریژه     

  

yadidrjafer@gmail.com

Skapa en gratis webbplats med Yola